بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە خێرایی با زیاددەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دواینیوەڕۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، کاریگەریی ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێک ناوچەى دەشتایی و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.