کۆمسیۆن: زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە کارتی دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە کارتی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژی رابردوو، 33 هەزار و 141 ئاوارە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسای هاڵبژاردن ئاوارەکانی شەنگال دەتوانن هەم لە ناوەوە هەم لە دەرەوەی کەمپەکانیش دەنگبدەن، بەڵام ئاوارەکانی دیکە تەنها لە ناو کەمپەکان دەتوانن دەنبدەن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، جگە لە ئاوارەکان کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ملیۆنێک و 613 هەزار و 421 کەسن.

رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراوە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی…
Total
0
Share