ئاوات شێخ جەناب: هەر كاتێك پارە بنێردرێت لە 24 كاتژمێردا دەست بە دابەشكردنی دەكەین

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكدا رایگەیاند، هەر كاتێك پارە بنێردرێت لە 24 كاتژمێردا دەست بە دابەشكردنی دەكەین و دەشڵێت، “ئومێدمان هەیە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.

وتیشی، “بەغداد بەپێی رێژەی دانیشتووان پشكی هەرێم نانێردرێت و داهاتی ناوخۆ بە شەفافی بۆ بەغداد نێردراوە”.

وەزیری دارایی هەرێم ئاشكراشیكرد، ئەوەی تێگەیشتووین عێراق نایەوێت هەرێم پێشبكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share