وەفدێکی یەکێتی گەیشتە پیرمام

کەمێک پێش ئێستا، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەی یەکێتی پێکدێن لە سالار لالە سەرحەد و د. مەجید حەمەدئەمین، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکرێت؛ هەروەها هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرامبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەستاندنی خەرجکردنی مووچەی هەشت مانگی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێم، یەکدەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، “ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات”. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share