ئیڵۆن مەسک: وەک هاوڕێی سەرۆک ترەمپ دەمێنمەوە

پاش ماڵئاواییکردنی لە پۆستە حکومییەکەی، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی رایگەیاند، وەک “هاوڕێ و راوێژکار”ـی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەمێنێتەوە.

ئیلۆن مەسک، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، دوای ئەوەی ترەمپ کلیلێکی زێڕینی وەک دیاریی ماڵئاواییکردنی لە پۆستی وەزیری کۆمیسیۆنی کارایی حکومەتی ئەمریکا پێشکەشکرد، رایگەیاند، “بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەم وەک هاوڕێ و راوێژکاری سەرۆک ترەمپ بمێنمەوە”.

جەختیشی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئەو تیمەی کە بەدوای ئەوەن کۆتایی بە بەفیڕۆدانی تریلیۆنان دۆلار بهێنن، کە ئەمەش سوود بە ئابوریی ئەمریکا دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share