بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە شەقامی هەیبەت سوڵتان و لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی زانكۆی كۆیە ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و شۆفێرەكە برینداربوو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین شوفێران پابەندی هێماكانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.