مەزهەر محەمەد: پەیوەندیی نێوان بەغداد و هەولێر لە ئاستێکی باش و سەقامگیردایە

راوێژکاری ئابوریی سودانی رایگەیاند، “پەیوەندیی نێوان بەغداد و هەولێر لە ئاستێکی باش و سەقامگیردایە”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداد ئێستا لە ئاستێکی باش و سەقامگیردایە.

باسی لەوەشکرد، “تاوەکو ئەو کاتەی هەولێر و بەغداد پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە هیچ کێشەیەکی دارایی لەنێوانیان روونادات”.

وتیشی، حکومەتى عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی ئابوریی هەرێم بەپێی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی عێراقدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیاند

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پشتگیریی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من…
Total
0
Share