بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی، رایگەیاند، “یەکێتی بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەدایە”.
زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە رابردوودا و بەتایبەت دوای ریفراندۆم کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تێکچوون، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە هەوڵدابوو بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان رێکبخرێن و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێردرێن.
وتیشی، “ئێستاش یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی گرفتی مووچە چارەسەربکرێت و هیوادارین چیدیکە بەغداد بیانوو بۆ نەناردنی مووچە نەدۆزێتەوە، بەتایبەت بۆ مانگی پێنج و چاوەڕێدەکەین گرفتەکان چارەسەربکرێن و ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتییان دابینبکرێت”.