پێشەوا هەورامانی: تەموویلەكە بكرێت دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك بەغداد پارە بنێرێت وەزارەتی دارایی ئامادەكاریی دەكات و مووچە دابەشدەكات.

راشیگەیاند، لیستی مووچە وەك پێشتر ئامادەكراوە و تیمێكی تەكنیكیی ئێمە لە بەغداد بووە و هەر تێبینییەك لەسەر مووچە هەبێت وەڵامیان دەداتەوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “تەموویلەكە بكرێت وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەكاریی خۆی دەكات و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share