ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایدەگەیەنێت، “راگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پلەی یەک زیانی بە تورکیا گەیاندووە”.
د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کێشەیەکی گەورەی بۆ ناوچەکە دروستکردووە و بە پلەی یەکەم زیانی بە تورکیا گەیاندووە”.
وتیشی، “بۆ هەرێمی کوردستانیش راگرتنی گەشتەکان زیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت تەندروستیشی هەیە، چونکە یەکێکە لەو پردە ئاسمانییانەی سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بە یەکترەوە دەبەستێتەوە”.