لە سنووری ناڵپارێز ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 700 دۆنم پوش و پاوان، شەش باخی هاوڵاتییانیش زیانیان پێگەیشت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگرێك لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز بەدیاریکراوی لە ملەی نەڵمە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەی قەزای پێنجوێن و دانیشتووانی سنوورەکە توانییان ئاگرەکە لەماوەیەکى کەمدا کۆنترۆڵبکەن کە بەهۆی بوونی بایەکی بەهێز ئاگرەکە تەشەنەی سەند بۆ سنووری گوندی کانی سپیکە.
دەشڵێت، زیانى ئاگرەکە بە سووتانی بڕی 700 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان مەزەندەدەکرێت، زیاتر لە 200 داری سروشتی سووتاون و نزیکەی شەش باخی هاوڵاتییان زیانیان پێگەیشتوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە.
