كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی بۆ بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی كۆد بەمەبەستی پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان سەردانی كۆمسیۆن بكەن .

كۆمسیۆن دەشڵێت، كاندیدە سەربەخۆكان و پێكهاتەكانیش کە دەیانەوێت بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکەن سەردانی ئۆفیسی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانیان بكەن.

لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تاوەکو 26ی حوزەیرانی 2025، بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share