سەرۆکى یەکێتى رایدەگەیەنێت، هاوکار دەبن بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە و لەگەڵ ئەوەدان کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
وتیشی، “بۆ گەیشتن بە دڵنيابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تیرۆریستان پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت”.
ئەو وتانەى سەرۆکى یەکێتى ئەمڕۆ ئەمڕۆ لە دەباشان لەمیانەى کۆبوونەوەى بوو لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ى پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکرا.
