وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیساندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوە لە مانگی نیساندا، 100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی، زیاتر لە شەش ملیار و 738 ملیۆن و 309 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی گشتیی بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 99 ملیۆن و 752 هەزار و 879 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی کێڵگەی گەیارە 900 هەزار و 584 بەرمیل بووە.

دەشڵێت، بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن 299 هەزار و 819 بەرمیل بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share