شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بای بەهێز كۆتایی دێت و بارستە هەوای فێنك و لەهەمانكاتدا خۆڵبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە و لەگەڵ هەورەبروسكە و تاوەبارانی كورتخایەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشبینیدەكرێت لە سبەی سێشەممەوە ئەو با بەهێزەی چەند رۆژێكە ناوچە جیاوازەكانی گرتووەتەوە كۆتایی بێت ئاڕاستەی با بگۆڕدرێت بۆ خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوا و لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسكە هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییە كوێستانەكان.
ئاشكراشیكرد، بۆ رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە نزمەپەستانێكی جەمسەری بە تەوژمە هەوای تارادەیەك ساردەوە دادەبەزێت بۆ سەر خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و تەواوی وڵاتان و ناوچەكانی دەوروبەری بەوهۆیەوە پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكانمان دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بەڕێژەی 6 تا 7 پلەی سلیزی دادەبەزن.