وەزارەتی دارایی: بۆ مووچەی مانگی ئایار زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، “بۆ مووچەی مانگی ئایار پێنج هەزار و 261 خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی چەندین رێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا راییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتەبەر، لە چوارچێوەی ئەوەشدا داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق رەوانەی خانەنشینی دەکرێن.

باس لەوەشدەکات، لە ئەنجامی ئەو رێکارانەی لە دوو مانگی رابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار پێنج هەزار و 261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی رابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوامانکردووە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزین

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گرنگە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە یەک لیست داببەزن، بەتایبەت…
Total
0
Share