کاتێک مۆڵەتی شۆفێرییەکەت وندەبێت چی دەکەیت؟

Joyful girl driving a training car with a drivers license card in her hands.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، چەند رێنماییەک بەو شۆفێرانە دەدات کە مۆڵەتەکانیان وندەبێت.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت پێویستە لەکاتی ونبوونی مۆڵەتەکەت ئەم کارانە ئەنجامبدەیت:

1-سەردانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەشی ونبووەکان دەکەیت، کە ناونیشانەکەی پشت باڵەخانەی دادگای کۆنە.

2-دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت دەکەیت لە نهۆمی دوو لە تاسڵوجە و فۆڕمێک پڕدەکەیتەوە.

3-هەنگاوی دواتر لە پارێزراوی مۆڵەت دۆسیەکەت دەدۆزرێتەوە ئەگەر مۆڵەتەکەت بەسەر چوبوو ئەوا پێویستە سەردانی لیژنەی پزیشکی بکەیت بۆ نوێکردنەوەی فۆرمی لیژنەی پزیشکی.

4-هەنگاوی دواتر سەردانی بەشی ITدەکەیت هەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە مۆڵەتەکەت پێشتر لێوەرنەگیراوە. 5-دوای دڵنیابوونەوە کار لەسەر مامەڵەکە دەکرێت مۆڵەتێکی شۆفێریی نوێت پێدەدرێت.

هاتوچۆی سلێمانی بە شۆفێران دەڵێت، باشتر وایە زیاتر بە ئاگابیت و مۆڵەتی شۆفێرییەکەت هەمیشە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا بێت بە مەبەستی پاراستنی لە تێکچوون و ونبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share