بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ریكلامێكی بازرگانیدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراون لە گوندی (بەردەسور) بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشاەوە بەڕیكلامێكی بازرگانیدا بەهۆیەوە زیانێكی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەمەبەستی زانینی هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە.