رۆژی جیهانیی برایە

رۆژی 24/5ـی هەموو ساڵێک، وەک رۆژی جیهانیی برا لە جیهاندا ناسێندراوە.

ساڵی 2005 لە ئەمریکا، بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی ئەو رۆڵەی کە براکان لەناو خێزاندا دەیگێڕن، رێکەوتی 24/5 وەک رۆژی جیهانیی برا دەستنیشانکرا و لەوکاتەوە، ساڵانە یادی دەکرێتەوە.

جگە لە برای بایۆلۆجی، کەسانی وەک ئامۆزا، پورزا، خاڵۆزا و تەنانەت هاوڕێ نزیکەکانیش کە لە ژیانی بەشێکی مرۆڤەکان رۆڵی برا دەگێڕن، لە رۆژی جیهانیی برا’دا رێزیان لێدەگیرێت و دڵسۆزییان بەرزڕادەگیرێت.

پسپۆڕانی بواری کۆمەڵناسی لەم رۆژەدا داوا لە خەڵک دەکەن، پەیوەندی بە براکانیان، یان ئەو کەسانەوە بکەن کە لە ژیانیاندا وەک برا سەیریان دەکەن و، خۆشەویستی و رێزی خۆیان بۆ دەرببڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share