لە ئاکامى پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى تایبەت لە سۆران، ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سۆران رایگەیاند، شەوى رابردوو رووداوێکى پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆری شۆڤرلێت ئۆپترا و ماتۆڕسکیلێک لە رێگای دۆڵی خانەقا دووڕیانی گوندی دەرگەڵە روویدا.
باسى لەوەشکرد، لە ئەنجامى رووداوەکەدا ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.