دوای ئەو دابەزینەی هەفتەی رابردوو بەخۆیەوە بینی، نرخی زێڕ جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 360 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لەسەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە یەکەمجارە بەو شێوەیە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.
سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، گۆڕانکارییەک جیۆپۆلەتیکەکانی جیهان بەشێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی نرخی زێڕ لە جیهاندا.