سەرۆکى دەستەى دەستپاکى: هیچ بەرپرسێک خانەنشین ناکرێت تاوەکو سامانەکەى ئاشکرا نەکات

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، “هیچ بەرپرسێک خانەنشین ناکرێت تاوەکو سامانەکەى ئاشکرا نەکات”.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هیچ بەرپرس و پلەباڵایەکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خانەنشین ناکرێت، تاوەکو فۆڕمى سەروەت و سامانەکەى جارێکى دیکە پڕنەکاتەوە.

وتیشی، پلە باڵاکان لەکاتى وەرگرتنى پۆستەکانیان فۆڕمێکیان پێ پڕکراوەتەوە، پاش خانەنشینبوونیان، جارێکى دیکە فۆڕمی ئاشکراکردنى موڵک و ماڵیان پێ پڕدەکرێتەوە و دواتر بەراوردکارى لەنێوان زانیارییەکانى هەردوو فۆڕمەکە دەکرێت، ئەگەر سەروەت و سامانەکەیان بەراورد بە مووچە و داهاتەکەیان زۆر زیادیکردبێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆوە بەدواداچوون بۆ ئۆتۆمبێل، لەرێگەى وەزارەتى کشتوکاڵیشەوە بۆ گرێبەستى کشتوکاڵى، لەڕێگەى وەزارەتى بازرگانى بەدواداچوون بۆ تۆمارى کۆمپانیا، لەڕێگەى فەرمانگەکانى دیکەوە بەدواداچوون بۆ خانوو و زەوى و موڵک و ماڵەکانیان دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، ئەوەش دەڵێت، پاش بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە کە 15 تاوەکو 16 پلەباڵا زانیارییەکانیان بەدروستى پڕنەکردوەتەوە، بۆیە داوایانلێکراوە فۆڕمەکان بەدروستى پڕبکەنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share