بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە داهاتوودا، پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی ئاسایی و ستییەکان، دەچنە ناو پرۆژەی رووناکی و سەرجەمیان هەمان نرخیان دەبێت.
ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، %64ی هاوبەشەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە بەگشتی 800 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنن.
وتیشی، هەڵەیە بە ئەمپێر پرۆژەی رووناکی لێکبدرێتەوە و دەبێت لێکدانەوەی زانستیی بۆ بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پلانیان هەیە، ئەگەر هاوڵاتییەک پارەی کارەبای نەدا، مانگانە لەڕێی نامەوە ئاگاداردەکرێتەوە، دواتر ماوەیەکی دەدرێتێ و ئەگەر لەو ماوەیەدا پارەکە نەدات، کارەباکەی دەبڕدرێت.