هاتوچۆی گەرمیان: شەقامێک دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە، شەقامی (ئاوارەکان) دادەخرێت.

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە کە ئەو شەقامەی ناودەبرێت بە (ئاوارەکان) لای خاڵی پۆلیسی 104ـەوە، بۆ سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار بەکاردێنن، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، سبەینێ پێنجشەممە، ئەو شەقامە دادەخرێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی تا 12:00ـی نیوەڕۆ.

دەشڵێت، پلانی هاتوچۆکردنتان بەپێی ئەم ئاگادارییە رێکبخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکیدا باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی…
Total
0
Share