سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوونی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەن سەرجەم دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەندیدار بە نیشتەجێکردن و شارەوانیی ئاراستەکردووە، بۆ تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی داواشیکردووە هەنگاوی پێویست بنرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ خێراکردنی تەرخانکردن و دابەشکردنی پارچە زەوییەکان.
رۆژی 3/5/2025ـیش، محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکان، دەربڕی.