بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، فەرمانبەرانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بۆ لەمەودوا هاوشێوەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینەوە موچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، موچه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بۆ مانگی 1ی 2021 به لێبڕینی ڕێژەی 21% و 50%ی پلە باڵاكان دەبێت.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی موچەی مانگی 1ی 2021 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی هەرێم بە لێبڕینەوە دابەشدەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد، پێشتر ئەو فەرمانگانەی سەر بە ڕەگەزنامە بوون بەبێ لێبڕین موچەكانیان وەردەگرت بەو پێیەی موچەكانیان لەسەر بەغداد بوو.