گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانى لە ئومێد بەرۆشکى رێگرى لێدەکرێت

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە بەردەم دادگاى دهۆک گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانى لە ئومێد بەرۆشکى ئەنجامبدرێت، بەڵام رێگرى لێکراوە.

بڕیاربوو كاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکار و بەشێک لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانى دهۆکەوە گردبوونەوەیەك بۆ ناڕەزایەتی لە بڕیاری دادگا و داواى ئازادبوونی (ئومێد بەرۆشكی) لە بەردەم دادگای دهۆك ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رێگری لە چالاکییەکە كرا.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکى لە مافى رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی رێگریكردن لەو چالاكییە دەكات و بە هەڕەشە بۆ سەر پرەنسیپەكانی یاسای ئازادیی رادەربرین و یاسای خۆپیشاندان ناویدەبات.

میترۆ داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە دووبارە بە كەیسی رۆژنامەنوسەكەدا بچنەوە و زەمینە بڕەخسێنن بۆ پرۆسەی دادگایكردنێكی دادپەروەرانە.

لە 30ى كانونی دووەمی 2025، ئومێد بەرۆشكی لەسەر كەیسێكی رۆژنامەنوسی بە شەش مانگ زیندانی سزادرا، پارێزەرانی ئەو رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەى بادینان تانەیان لە بریارەكەدا و پێیانوابوو كە كەیسەكەی بە سیاسی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس: پەڕەكەمان لە فەیسبووك زەوتكراوە و رووبەڕووی هێرش بووینەتەوە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس دەڵێت، رووبەڕووی هێرشێكی سایبەری بوونەتەوە و پەڕەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك زەوتكراوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share