ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان – سلێمانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان – سلێمانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە 21ی 5ی 2025ەوە رادەگرین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی كاری پاككردنەوەی وەرگری ئاوی هەردوو پڕۆژەكە لە كۆبوونەوەی لم و پاشماوەی گەشتیاران ك ەسەردانی سەیرانگەی دوكانیان كردووە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share