سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”.
د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایگەیاند، پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان شارەکانی هەرێمدا خوێندنەوەی بۆ کراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.
وتیشی، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارکردن دەکرێت، شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هێڵی شەمەندەفەر پێکەوە دەبەستینەوە و هەرکاتێک وردەکاری و تێچووی پرۆژەکە راگەیەندرا کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە رادەگەیەنن.