رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، رایگەیاند، “زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە”.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ساڵانی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان پەنا دراون و پارێزگارییان لێکراوە، ئێستا زیاتر لە 800 هەزاریان لە هەرێم ماون و ملیۆنێک و زیاتر لە 200 هەزاریان هەرێمیان جێهێشتووە.
وتیشی، “ئێمە گەڕانەوەی زۆرەملێمان نییە و ئەو بابەتە ئارەزوومەندانەیە زۆر لە کەس ناکرێت کە بگەڕێتەوە وڵات و زێدی خۆی”.