بەهۆی بوونی پاشماوەی قرتێنەر تێیدا چێشتخانەیەک داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی پاشماوەی قرتێنەرەکان تێیدا قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەی حاجی لە گەڕەکی سەرچنار داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە میانەی سەردانیکردنی لیژنە هاوبەشەکان بۆ چێشتخانەی حاجی لە گەڕەکی سەرچنار تێبینیکراوە لە کۆگای ئامادەکردنی خواردنی چێشتخانەکە پاشەڕۆی قرتێنەرەکان هەبووە و پابەندی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانه‌ی حاجی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبەڕوو‌ی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشكردنە سەر خێزانەكە لە توركیا: كردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر هاوشارییانمان قبوڵناكەین

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، هیچ دامودەزگایەکی فەرمیی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی شاری هەولێر…
Total
0
Share