سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق: لە دیاریکردنی ناسنامەی رووفاتی ئەنفالکراوان تووشی گرفت بووین

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا رووفاتی هەزار و 700 هاوڵاتیی کوردیان دەرهێناوەتەوە، بەڵام لە دیاریکردنی ناسنامەکانیان رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.

عەبدولئیلا ئەلنائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2008 ەوە تا ئێستا توانیومانە 30 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵبدەینەوە کە رووفاتی هەزار و 700 هاوڵاتیی کوردیان تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕووی کێشەی زۆر بووینەتەوە لە دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان ، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە کەسوکارەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن، یان مردوون، بەشێکیشیان شوێنیان نازاندرێت.

ئاشکراشیکرد، لە پلانماندا هەیە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک تایبەت بە کاروباری کورد بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بکەینەوە، لیستێکی تایبەت بە بێسەروشوێنبووانی عێراق دروستبکەین هەموو زانیارییەکانی تایبەت بە ئەو رووفاتانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان تێیدا تۆماربکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share