بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سیستمی پەیڕۆڵ كاراكراوە و لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم تاوەكو بۆ بەغداد بنێردرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ژمێریاریی فەرمانگەكان لیستەكە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەدەكەن دواتر دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان و پەسەنددەكرێت رەوانەی بەغداد دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.