پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی دوایین سەرژمێریی عێراق كەمترین رێژەی بێكاری لە سلێمانییە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی یەكێكە لە كۆنترین شوێنەوار و خەڵكی ئەم ناوچەیە بەردەوام چاویان لە ئاییندەیە و هەموو هێزە نوێیەكان لە سلێمانی لەدایكدەبن.
وتیشی، “هەر شوێنێك ئازادی تێیدا پارێزراو بێت وایكردووە ئاسایشی باش هەبێت و بەپێی دوایین سەرژمێریی عێراق كەمترین رێژەی بێكاری لە سلێمانییە”.