فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بەشێوەیەکى فەرمى ناڕەزایی هەرێمى کوردستان سەبارەت بە فیلمى “تەوەکول” گەیەندرایە ئێران.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، بەشێوەیەکى فەرمى، ناڕەزایی هەرێمى کوردستانى دەربارەى فیلمى تەوەکول گەیاندە ئێران”.
سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت ڕایگەیاندووە، “ناڕەزایی هەرێمى کوردستانمان دەربارەى فیلمى تەوەکول بەشێوەى فەرمى لە ڕێگەى کونسوڵگەریی ئێران گەیاندووەتە کۆمارى ئیسلامى ئێران”.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە كونسوڵی ئێران لە هەولێر وتویەتی ، “ئێمە پەیوەندیی دۆستانە و دێرینمان هەیە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران و ناکرێت شێواندنى ڕوداوەکان ڕێگەى پێبدرێت”.