ترەمپ: رووسیا و ئۆکرانیا راستەوخۆ دەست بە دانوستانی ئاگربەست دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، رووسیا و ئۆکرانیا دەستبەجێ دانوستانەکانیان لەسەر ئاگربەست دەستپێدەکەن.

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم لەگەڵ پوتن بەباشی بەڕێوەچوو و گفتوگۆی باشمان کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەرجەکانی ئاگربەستی رووسیا و ئۆکرانیا، لەلایەن هەردوو لایەنەوە تاوتوێدەکرێن و ڤاتیکانیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ میوانداریکردنی دانوستانەکانی مۆسکۆ و کیێڤ”.

ڤلادیمێر پوتن، دووشەممەی رابردوو ئەرێنیبوونی خۆی لەبارەی رێککەوتنەوە لەگەڵ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئەگەری گەیشتنیان بە رێککەوتنی ئاگربەست هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share