شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “شوێنێکی ناتەندروستمان داخست”.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، هاوڵاتییانی گەڕەکی (وڵوبە) سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانییان کردبوو لە بوونی شوێنی ناتەندروست (گەوڕ) لەناو گەڕەکەیاندا کە شوێنی نیشتەجێبوونە.
دەشڵێت، تیمەکانی بەشی لابردنی زیادەڕۆیی و بەشی خزمەتگوزاری و پۆلیسی شارەوانی بە هاوکاریی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان گەوڕەکەیان تێکدا و داخرا.

