پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی ئاشکرایدەکات، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی 2025/6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسیی میسر رایگەیاند، لە رووی فەلەکییەوە پێشبینیدەکرێت یەکەم رۆژی مانگی (زولحیجە)ـی ساڵی 1446ـی کۆچی، رۆژی چوارشەممە 2025/5/28 بێت و رۆژی عەرەفەش، پێنجشەممە 2025/6/5 بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، رۆژی هەینی 2025/6/6 دەبێت.