بەرپرسێکی سەربازیی هیندستان: ئاگربەستەکەمان لەگەڵ پاکستان کاتی نییە و بەردەوامدەبێت

بەرپرسێکی سەربازیی هیندستان رایگەیاند، وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان کە لە 12ـی ئایاردا لەلایەن هیندستان و پاکستانەوە رێککەوتنی لەسەر کرا، بەردەوامدەبێت.

ئەو بەرپرسە سەربازییە بە کەناڵی (سکای نیوز)ـی راگەیاند، وەک ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە، هیچ وادەیەکی بەسەرچوون بۆ ئاگربەستی نێوان ئەوان و پاکستان نییە، بەمەش کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا، کە باسیانلەوەدەکرد ئاگربەستەکە کاتییە و ئەمڕۆ کۆتاییدێت.

بەرپرسەکە کە ناوی ئاشکرانەکراوە ئاماژەی بەوەشکرد، لە پلان و ویستی هیچ لایەنێکیاندا نییە کە درێژە بە شەڕ بدەن و پابەنددەبن بە رێککەوتنە سەربازییەکانیانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share