بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی شارەکە، لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دادەبەزێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو، کە هاوکات سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا-شە، بەهۆی سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، نەیتوانی راستەوخۆ سەردانی ئەو شارە بکات و بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک و لەلایەن رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوکەوە پێشوازییان لێکرا.

پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی کەرکوک، سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەکات، کەوا بڕیارە ئەمڕۆ لەو شارە بەڕێوەبچێت.

لە رۆژی 3/4/2023ـوە، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز، گەشتەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگرتووە و رۆژی 6/1/2025ـیش، هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەکە رایگەیاند، قەدەغەی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە و تا رۆژی 6/7/2025، درێژکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی و عێراق دیواری كۆنكرێتی لەنێوان ڕۆژئاوا و هەرێمی كوردستاندا دروستدەكەن

ئەندامێكی نوێنەرایەتیی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ‏حكومەتی عێراق و پارتی ڕێككەوتوون دیوارێكی كۆنكرێتی لەسەر سنووری نێوان…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share