وەزارەتی بازرگانی: ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمدا هاتووە، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کۆبوونیان نییە یان دەیانەوێت خانە جیابکەنەوە یاخود ناوی نوێ زیادبکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەتگوزاریەش چالاک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share