خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەك دەستپێدەكاتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزا لە بواری كەشناسی رایگەیاند، خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەك دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

وتیشی،” لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و لە رۆژانی داهاتوو كاریگەریی ئەو گەرمایە زیاتردەبێت و بەهۆی بەرزیی شێ و تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، لەگەڵ دروستبوونی هەور لە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

دەشڵێت، “لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو بای باشووری رۆژئاوا دووبارە لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق چالاك دەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە و لە ناوچەكانی هەرێم خێرایی با لە نێوان 25 – 35 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و پێشبینیدەكرێت كاریگەریی خۆڵبارین بگاتە بەشێك لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەركوك و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری هەولێر و موسڵ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: تێگەیشتنی تەواومان بۆ بارودۆخی ناهەمواری هاوڵاتییان هەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێزانینیان بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی مووچەخۆران هەیە و تێگەیشتنی تەواویان بۆ بارودۆخی ناهەمواری…
Total
0
Share