ئەم مامۆستایانە بڕەپارەیەک وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە رایدەگەیەنێت، سبەی پاداشتی مامۆستایانی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی (12)ـی ئامادەیی بۆ خوێندنی ساڵی (2023 ـ 2024) خولی یەکەم و دووەم لە سنووری پەروەردەکەمان دەکەینەوە، سبەی شەممە (17/5/2025) لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا 12ـی نیوەڕۆ، سەردانی ئەزموونەکان و ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە .

دەشڵێت، مامۆستایانی چاودێریی هۆڵەکان، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن،، بۆ وەرگرتنی پاداشتی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: ئازادیی کاری میدیایی لە سلێمانی زیاترە ئەم ژینگەیەش مام جەلال رەخساندویەتی

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ژینگەی ئازادییەی لە سلێمانی هەیە، سەرچاوەکەی خوێندنگەکەی مام جەلالە. کاروان…
Total
0
Share