وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، ئەفسەرانی باڵای سەربازیی هیندستان و پاکستان، رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.
ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد رایگەیاند، ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ هیندسران ئەنجامدا و ئاگربەست تا 18/5/2025، درێژدەکرێتەوە.
لای خۆیەوە، سوبراهمانیام جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیندستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی ئیسحاق دار، رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیماننامەی ئاوی هیندۆس لەگەڵ پاکستان دەستپێناکاتەوە، تا ئەو کاتەی کە ئیسلام ئاباد، “تیرۆری سنووربەزاندن” رانەگرێت.