وەزارەتی پەروەردە: رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، “رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین”.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە یادی 63یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان)، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سكرتاریەت و لقەکان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەكەین.

دەشڵێت، “یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و پێشەنگیان هەبووە لە داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانی مامۆستایان، لەم یادەدا خەبات و تێکۆشانیان بەرزدەنرخێنین، رۆڵی مامۆستایانی کوردستان لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەرزدەنرخێنین، رۆڵی پێشەنگیان بەدرێژایی قۆناغەکانی خەبات لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەمان بەر لە راپەڕینە شکۆدارەکەی گەلی کوردستان لەیاد ناکرێت، لەپاش راپەڕینیشەوە بەڕێزەوە لە رۆڵی بەرچاویان لەو گەشەسەندنەی کۆمەڵگەی کوردستان پێیگەیشتووە دەڕوانین.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “خوازیارین هەموومان وەک خێزانە پەروەردەییە گەورەکەی کوردستان دەست لەناو دەست بەردەوامبین لە زیاتر گەشەپێدانی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەکانمان بە گیانی خۆشویستنی وڵات و پێگەیاندنیان لەڕووی زانستەوە، بۆ ئەوەی لەئاییندەدا رۆڵی خۆیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان ببینن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: خەیاڵتان خاوە، سلێمانی بە پەیامە ژەهراوییەكان نەترساوە و ناشترسێت

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كاتێک هەموو شتێک بە…
Total
0
Share