لە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە کۆنترۆڵی شۆفێرەکەی دەرچوو خۆی بە ناوەندی شەقامدا کێشا بەو هۆیەوە چوارکەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن لە دووسایدی شەهید کەمال بێویانی لە قەزای کەلار کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەناوەندی شەقامەکەدا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.
باس لەوەشدەکات، “بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە”.

