پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگاى دێلێژە-سەنگاو تەواوکرا

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم تەواوکردنى پرۆژەى قیرتاوکردنی رێگاى دێلێژە-سەنگاو رادەگەیەنێت.

رێوڕەسمى کردنەوەى رێگاکە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕۆژەی رێگاى قیرى نێوان دێلێژە-سەنگاو (رێگاى دەربەند باسەڕە-دەربەند سوتاو ژاڵەى دەربەند) بەشێکە لە جێبەجێکردنی داواکاریی هاوڵاتییانی سنوورەکە، کە پێکهاتووە لە رێگایەک بە درێژیی (5) کم و بە گوژمەی ملیارێک و سەد ملیۆن دینار بە شێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی گەرمیانەوە جێبەجێکراوە.

دەشڵێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند رێگایەکی دیکەى سنوورەکە.

دروستکردنی رێگای دێلێژە-سەنگاو، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و نزیکەی 30 کم دووریی رێگا بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لە سنورەکە کەمدەکاتەوە، هاوکات لەڕووی گەشتیاریشەوە بایەخی گرنگی هەیە و هاتوچۆیەکی زۆری هاوڵاتییانی لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share