یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی کەرکوک بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێکەوتن.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ هەزار و 190 حاجی لە کەرکوکەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە شێوەی رەسمی روو لە عەرەبستانی سعودیە دەکەن، ئەمڕۆش یەکەم کاروانی حاجیان بەڕێگای وشکانی بەڕێکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ بەڕێکردنی حاجیان و خزمەتکردنیان لەو وڵاتە.

بڕیارە سبەینێ هەینی یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی بە رێگای وشکانی بەڕێبکەون و رۆژی شەممەش کاروانێکی حاجیانی هەولێر بەڕێدەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share