بڕیارە بە نێوەندگیری ئەمریکا ئەمڕۆ دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا دەستپێبکات.
کۆشکی کرملن بڵاویکردەوە، ڤلادمێر پوتین ناتوانێت بەشداریی دانوستانەکان بكات، بەڵام وەفێکی باڵا کە پێکهاتوون لە ڤلادمێر میدینسکی راوێژکاری تایبەت و ئەلیکسەندەر فۆمین جێگری وەزیری بەرگری و ژمارەیەکی دیکە لە گەورە بەرپرسانی وڵاتەکەی دەنێرنە ئیستانبوڵ.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڤۆلۆمدمری زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ دانوستانی ئاشتی زۆر جدییە و بۆ ئەو مەبەستە بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێکەوتووە.
دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەو مەبەستەش مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە گەیشتووەتە تورکیا.