بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دارستانەکانی ناوەڕاستی کەنەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی کەنەدا هۆکاری ئاگرەکەی بۆ وشکەساڵی گەیاندەوە و رایگەیاند، ئێستا وشکەساڵی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی وڵاتەکەیە کە ناوبەناو روودەدەن و ئاگرەکەی ئەمڕۆش گەورەبووە کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس.
دەشڵێت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و پیاوێکن کە لە ماڵەوە گیریانخواردووە و نەتوانراوە رزگاربکرێن.
کەنەدا لە ساڵانی رابردوودا ئاگری گەورەی کێوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەم ئاگرکەوتنەوانە زۆرجار لە ناوچە دوورەکان روودەدەن و بە دەگمەن زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە.